خاکەکانی داگیرکراو دەسووتێت: رژێمی داگیرکەر داوای هاوکاری نێودەوڵەتی کرد

لە ڕۆژئاوای شاری قودسی داگیرکراو لە ناو دارستان ئاگرێکی گەورە دەرکەوت و بەرپرسانی داگیرکەر ناچار مانەوە باری لەناکاو رابگینن.
لە ڕۆژئاوای قودسی داگیرکراو، بەتایبەتی لە ناوچەی مەتەح یەهودا لە نێوان شارۆچکەکانی مەسیلات سیئۆن و نەڤە شالوم، ئەو ئاگرانەی لە کێوی ئەشتوئیل کەوتەوە بەهۆی بای بەهێزەوە بە خێرایی بڵاودەبێتەوە.
ئاگری نوێ لە چەند شار و ناوچەی ناوچە داگیرکراوەکان، لەوانە ئافولا، ناورا، بەیت شیعان، تەمرا و گیڤات ئۆز کەوتەوە و هەوڵەکانی ئاگرکوژێنەوە زیاتر ئاڵۆزتر کرد.
کەناڵی ١٢ی رژێمی داگیرکەر بڵاویکردەوە، ١٢ فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە و نزیکەی ٥٠ تیمی فریاگوزاری سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگرەکەن، هاوکات دانیشتوانی ناوچەکە چۆڵکراون. هەروەها شوێنی نیشتەجێبوونی دیکەی وەک مێبۆ هۆرۆن و میشمار ئایالۆن لە ترسی تەشەنەکردنی ئاگرەکە چۆڵکران.
بەگوێرەی کەناڵی ١٣ی رژێمی داگیرکەر، بڵێسەی ئاگرەکە بۆ ڕێگای سەرەکی نێوان قودسی داگیرکراو و تەلئەبیب بڵاوبووەتەوە و ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرێک گڕی گرتووە و خەڵکێکی زۆریش دوای هەڵمژینی دوکەڵە ئەستوورەکە برینداربوون.
لە کاتێکدا پۆلیسی داگیرکەر رایگەیاند کە ٩ کەس لە ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکان ڕزگار کران، بە پێی سەرچاوە عیبریەکان ١٢ دانیشتووی سەهیۆنی بە سووکی بریندار بوون.
دەزگای ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتنی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی رایگەیاند کە زەوییە ناڕێکەکان و بای بەهێز ڕێگری دەکات لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، هەروەها هۆشداری دایە دانیشتووانی ناوچەکە کە پابەندی ڕێنماییەکانی چۆڵکردن بن و تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر نەگەڕێنەوە.
کەناڵی ١٢ی رژێمی داگیرکەر بڵاویکردەوە، "حکومەت پلانی زۆرترین فریاگوزاری کارا کردووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە سەرانسەری وڵاتەوە بانگهێشت کردووە. هۆشداریشی داوە کە چوار کاتژمێری داهاتوو لە رادەبەدەر مەترسیدار دەبێت، چونکە با بەهێزتر دەبێت."
ڕۆژنامەی یەدیوت ئەهرۆنۆت پشتڕاستی کردەوە کە بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوە ئاستی ئاگادارکردنەوەیان بۆ زۆرترین بەرزکردووەتەوە.
کەناڵی ١٢ی رژێمی داگیرکەر بڵاویکردەوە، رژێمی داگیرکەر داوای هاوکاری نێودەوڵەتی کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکان و داواکاریی بۆ یۆنان، بولگاریا، قوبرس، کرواتیا و ئیتاڵیا ناردووە. هەروەها کەناڵەکە بڵاویکردەوە، لە کاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، چەند ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەوە سووتاون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک لە وڵاتی میسڕ ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر بارهەڵگرێک لە شاری نەباتیە کەسێکی لوبنانی و ٢ کەسی سوریایی گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٤١٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٩١ کەس.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە وڵاتی فلیپین ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و لانیکەم ٣٠ کەسیش بریندار بوون.